Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:00

سوپای ئەسەد تەواوی غوتەی رۆژهەڵاتیان کۆنتڕۆڵ کرد

كه‌ كۆتا پێگه‌ى چه‌كدارانى ئۆپۆزسیۆن
کوردستان TV
#12
100%


هێزه‌كانى حكومه‌تى سوریا، كۆنتڕۆڵى ته‌واوى شارى دۆمایان كرد، كه‌ كۆتا پێگه‌ى چه‌كدارانى ئۆپۆزسیۆن بوو له‌ غوته‌ى رۆژهه‌ڵات.

ئاژانسی هەواڵیی (TASS) بڵاوی كردەوە، سەرۆكی سەنتەری بەرژەوەندییەكانی رووسیا لە بنكەی حمێمیم، یوری یەڤتوشینكۆ رایگەیاندووە كە ئەمڕۆ هێزەكانی رژێمی سووریا شاری دوما سەر بە غوتەی رۆژهەڵات كۆنترۆڵ كرد كە پێشتر لە ژێر كۆنتڕۆڵی چەكدارانی جەیشولئیسلامدا بوو، بەوەش سەرجەم ناوچەكانی غوتەی رۆژهەڵات كەوتنە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی رژێم كە ئەویش رووداوێكی گرنگە لە مێژوویی سووریادا.

یوری یەڤتوشینكۆ گوتی: دوای ئەوەی شارۆچكەی دوما لە ژێر كۆنتڕۆڵی جەیشولئیسلام دەرهێنرا، هێزەكانی رووسیا لە شارۆچكەكە بڵاودەكرینەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ هێزەكانی رژێمدا پارێزگاری لە یاسا و سیستەمی بەڕێوەبردنی شارۆچكەكە بكەن.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.