وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند: "ئامادەین بۆ بژارەی سەربازی لە سووریا.
جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ئامادەین بۆ جێبەجێکردنی بژاردەکانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ لێدانی سوریا.
گوتیشی: هێشتا لێکۆڵینەوەکانمان بەتەواوەتی لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دوما بە ئەنجام نەگەیشتوون.
رۆژی شەممە 7ی نیسانی 2018 لەشاری دومای سوریا گازی کیمیایی بەکارهێنرا و ئەمریکاش رژێمی ئەسەدی بە ئەنجامدەری ئەو تاوانە دیاریکرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش لە وەڵامدا بەڵێنیدا کە هێرشبکاتەسەر سوریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.