Erbil 10°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 08:37

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر کۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی و وه‌ڵام ده‌درێته‌وه‌

ڕه‌نگه‌ بڕیاره‌كانی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سێكدا نه‌بێت
کوردستان TV
#7
100%

به‌ توندی وه‌ڵامی قسه‌كانی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌درێته‌وه‌و هه‌ندێك به‌ نه‌شاز و خاوه‌نی گرێی ده‌روونی ناوی ده‌به‌ن و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن: ڕه‌نگه‌ بڕیاره‌كانی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سێكدا نه‌بێت بۆیه‌ لێره‌ و له‌وێ قسه‌ ده‌كه‌ن.

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، خوشكی كه‌سی یه‌كه‌می باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه‌ سه‌ر به‌ باڵی ده‌ستڕۆیشتووی حزبه‌كه‌یه‌ له‌ وتارێكیدا كه‌ به‌ ناونیشانی قوربان جارێ له‌ كوێمانه‌ نووسیویه‌تی و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی به‌ پشتیوانیكردنی به‌رهه‌م ساڵح تۆمه‌تبار ده‌كات و به‌رپرسی تازه‌ داندراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری حزبه‌كه‌شی به‌ به‌سته‌زمانێكی پاڵپشتی سه‌رخستنی هاودید ناو ده‌بات.

هه‌ر دوای ئه‌و نووسینه‌ی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د عه‌دنانی حه‌مه‌ی‌ مینا ، سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی رایگه‌یاند: كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی ناوخۆی یه‌كێتی و مومارسه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانی ده‌كات و له‌ سیاسه‌تی ئێستای یه‌كێتیدا به‌رپرسیاره‌.

هه‌روه‌ها گوتی: باشتر وایه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی قسه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ ده‌كه‌ن،  قسه‌كانی خۆیان بسه‌لمێنن، چونكه‌ ناكرێت هه‌ندێك قسه‌ هه‌یه‌ له‌ میدیاكان و شۆسیال میدیادا فڕێ بدرێت.

گوتیشی: ڕه‌نگه‌ بڕیاره‌كانی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سێكدا نه‌بێت، بۆیه‌ لێره‌ و له‌وێ قسه‌ ده‌كه‌ن.

هاوكات سه‌نگه‌ر عه‌بدولسه‌مه‌د ، كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی به‌ توندی وه‌ڵامی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌داته‌وه‌ ده‌ڵێ: خاتوونی لێ لێ، به‌ڕاستی بێ گومانم، ئه‌زانم كه‌ ناتوانی بێ ده‌نگ بێ به‌رامبه‌ر هه‌ر بڕیار و كارێكی باشی له‌م جۆره‌، كاتێك گه‌نجێكی لێهاتوو، به‌ توانا و خزمه‌تكار بۆ شار و خاك و وڵاته‌كه‌ی، به‌رپرسیارییه‌تی قه‌ڵا و مناره‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێ، حه‌تمه‌ن خه‌ڵكانێك كه‌ خاوه‌نی گرێیه‌كی ده‌روونی بن وه‌ك ئێوه‌ به‌سته‌زمان ئاسا، ناتوانن بێ ده‌نگ بن و قه‌یسه‌ریتان لێ تاڵ و تاریك ده‌بێ.

ده‌شڵێ: زۆر ئاساییه‌ ده‌نگی نه‌شازتان ئۆقره‌ی لێ بڕیون و ڕۆژی ڕووناك به‌ شه‌وی تاریك ده‌بینن.

وتاره‌كه‌ی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، دوای ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ به‌ بڕیاری كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ، شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ به‌ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی دانراوه‌.

سه‌رچاوه‌/ باسنیوز

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.