فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێیەمین کەشتیی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز بەهۆی بەرکەوتنی مینێکی دەریایی تووشی ڕووداو بووە و ئاگری گرتووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی هێزی دەریایی سوپای پاسداران، کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە جۆری "شاتل" کە بڕی 750,000 بەرمیل نەوتی خاوی هەڵگرتبوو، سەرەڕای ئاگادارکردنەوە و هۆشدارییەکانی هێزی دەریایی، هەوڵی داوە بە ڕێڕەوێکی بێ مۆڵەتدا تێپەڕێت، لە ئەنجامدا بەر مینێکی دەریایی کەوتووە و تەقیوەتەوە.
تا ئێستا وردەکاریی زیاتر لەبارەی زیانە مرۆییەکان و دۆخی کەشتییەکە لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.