Erbil 31°C دووشەممە 12 تشرینی یەکەم 12:20

کێشەی ئاوی خواردنەوە لە ڕواندز چارەسەر دەکرێت

100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، بە گوژمەی یەک ملیار دینار، کارکردن لە قۆناغی دووەمی پڕۆژەی ڕاکێشانی تۆڕی ئاوی دۆڵی ئاکۆیان لە سنووری قەزای ڕواندز بەردەوامە و زیاتر لە 50%ـی کارەکانی تەواو بووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی تشرینی یەکەمی 2026، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: لەسەر بودجەی پەرەپێدانی وەزارەت و بە گوژمەی یەک ملیار دینار، قۆناغی دووەمی پڕۆژەی ڕاکێشانی تۆڕی ئاوی دۆڵی ئاکۆیان لە قەزای ڕواندز جێبەجێ دەکرێت و لە ئێستادا کارکردن لە پڕۆژەکەدا زیاتر لە 50%ـی تێپەڕاندووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەم پڕۆژەیە لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی کەرتی ئاو و دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی پاکە بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کەمئاویی ناوچەکە، کە بە تەواوبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی دەڤەرەکە لێی سوودمەند دەبن.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەش کردووە، پڕۆژەکە بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی ئەندازیارانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران جێبەجێ دەکرێت و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا سەرجەم کارەکانی کۆتاییان پێبێت و بخرێتە خزمەت هاووڵاتییانی ناوچەکە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.