ئەمڕۆ دادگای سلێمانی دۆسیەی مریەم ھەڵەبجەیی یەکلاکردەوە، ئەیاد کاکەیی پارێزەری خۆبەخش لە دۆسیەکەش رایگەیاند، ئەو بڕیارەی دادگای سلێمانی، (تەمیز) ناکەنەوە کە لە بارەی دۆسیەی مریەم درا کە باوەڕیان وابووە مریەم ھاوناز نەبووە.
ئه‌مڕۆ له دادگای كه‌سێتی سلێمانی 12یه‌مین دانیشتنی كه‌یسی مه‌ریه‌م باروتچیان به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌یاد كاكه‌یی، پارێزه‌ری خۆبه‌خشی مه‌ریه‌م راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دادگای بڕیاری 2015ی دادگای كه‌سێتی پوچه‌ڵكرده‌وه كه ناوی (هاوناز)ی به مه‌ریه‌م دابوو به‌وه‌ش ناسنامه و ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی به‌و ناوه‌وه وه‌رگرتبوو.
ناوبراو وتی "به‌ڵام به‌ڵگه‌كان ده‌ریانخستووه مریه‌م هه‌ڵه‌بجه‌ییه، بۆیه وه‌كو منداڵێكی ونبوی هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌مێنێته‌وه، ئێمه‌ش ده‌ست به رێكاره یاساییه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو منداڵێكی بێ باوك و دایك ناسنامه‌ی بۆ ده‌ربهێنین".
ساڵی 2015 مریه‌م باروتچیان دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌وڵاتی ئێران، پشكنین ده‌ریخست ونبووی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه و ناوی (هاوناز)ه به خێزانه‌كه‌ی درایه‌وه، به‌ڵام ساڵی رابردوو برایه‌كی هاوناز داوای یاسایی تۆماركرد به‌وه‌ی مریه‌م (هاوناز) نییه و داوای سه‌ندنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه یاساییه‌كانی لێ‌كرد.
لای خۆشیه‌وه مریەم ھەڵەبجەیی رایدەگەیەنێت: تا ئێستا شەش جار پشکنینی دی ئێن ئەی-ی بۆ کراوە بۆ ئەوەی کە بزانرێت سەر بە چ خێزانێکە، بێ ئومێدی خۆشی نیشان دەدات لەو پشکنینانەی کە بۆی کراوە"ئیران پێم دەڵێت، تۆ ھەڵەبجەییت رەگەزنامەی ئێرانیت نییه.
هه‌روه‌ها ئەیاد کاکەیی، پارێزەری مەریەم بارووتچیان، گوتی: "دادگای شاری مازەندەرانی ئێران بۆی سەلماندووین، کە مەریەم کچێکی هەڵەبجەییە و یەکێکە لە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی".
ئەوەشی خستەڕوو: "بەپێی بەڵگەكان چەندین منداڵی ھەڵەبجە لەكاتی كیمیابارانی شارەكە كەوتوونەتە تاران و لەوێش گواستراونەتەوە شارێكی دیكە، لە دەزگای منداڵانی بێ سەرپەرشت گیرساونەتەوە، یەكێك لەو منداڵانە مەریەم بووە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.