Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 04:54

ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر پێشنیاره‌که‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا هاته‌ ده‌نگ

ڕه‌خنه‌ى له‌ پێشنیاره‌كه‌ى سێرگى لاڤرۆڤ گرت
ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا هاته‌ ده‌نگ
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10ـى نیسانى 2018 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌خنه‌ى له‌ پێشنیاره‌كه‌ى سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا گرت كه‌ وتى پێویسته‌ ئه‌نقه‌ره‌ شارى عه‌فرین راده‌ستى دیمه‌شق بكات. 

ئه‌ردۆغان له‌ میانه‌ى قسه‌كه‌ی دا به‌ په‌یامنێرانى وت "بۆچونى لاڤرۆڤ ڕاست نییه‌، ئێمه‌ له‌ هه‌موو كه‌س باشتر ده‌زانین بۆ كام لایه‌ن عه‌فرین ڕاده‌ست بكرێت، كاتێك كاته‌كه‌ى دێته‌ پێش ئێمه‌ عه‌فرین ده‌ده‌ین به‌ دانیشتوانه‌كانى". 

ئه‌م لیدوانه‌ى ئه‌ردۆغان له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا سێرگى لاڤرۆڤ له‌ كونفڕانسێكى ڕۆژنامه‌وانى وتى: پێویسته‌ توركیا شارى عه‌فرین راده‌ستى حكومه‌تى سوریا بكات.

شارى عه‌فرین له‌ 24ـى ئادار كه‌وته‌ ژێر هێزى چه‌كدارى توركیا دواى ئه‌وه‌ى شاره‌كه‌ به‌ته‌واوى له‌ ژێر كۆنتڕۆڵى هێزه‌كانى كوردى بوون. 


وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی / سیروان عه‌زیز

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.