Erbil 8°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:38

داعش لەکەرکووک هێرش دەکاتە سەر حەشدی شەعبی

باس لە زیانە گیانی‌ و ماددیەكانی حەشدی شەعبی ناكرێت
کوردستان TV
#10
100%

فەرماندەی لیوای 16ی هێزەكانی حەشدی شەعبی، ئەبو سائیر بەشیری رایگەیاند شەوی رابردوو چەكدارانی داعش هێرشیان كردوەتە سەریان‌ و حەشدی شەعبی تێكی شكاندون، ئاشكراشیدەكات لەو شەڕەدا پێنج چەكداری داعش كوژراوە‌ و چەكدارێكیشان برینداربووە.

شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لە قەزای حەویجە سەر بە شاری كەركووك هێرش دەكەنە سەر حەشدی شەعبی، فەرماندەی لیوای 16ی هێزەكانی حەشدی شەعبیش رایدەگەیەنێت داعش لەو هێرشەیاندا شكستیان خواردوە‌و 5 چەكداریان كوژراوە‌و چەكدارێكی دیكەشیان برینداربووە، بەبێ‌ ئەوەی باس لە زیانە گیانی‌ و ماددیەكانی حەشدی شەبی بكات.

ئەبو سائیر بەشیری ئاماژەی بەوەشكرد لە بەیانی ئەمرۆوە هێزەكانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكی فراوانیان دەستپێكردووە بۆ پاككردنەوەی ناوچەكە لە چەكدارانی داعش.
سه‌رچاوه‌: ئاوێنه‌

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.