له‌گردبوونه‌وه‌یه‌كدا كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه رایده‌گه‌ێنن، رژێمی دیكتاتۆری سووریا له پێناو مانه‌وه‌یدا و به پاڵپشتی چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی زلهێز، هه‌رچیه‌ك له ده‌ستی هاتبێت له كاولكاری و خوێنڕشتنی به‌ناهه‌قی خه‌ڵكی سیڤیل و بێ‌تاوان درێغی نه‌كردووه، ده‌وڵه‌تانی زلهێزی دنیاش ناوچه‌كه‌یان كردووه‌ته مه‌یدانی پیشاندانی هێزی خۆیان.
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌رامبه‌ر هێرشی كیمیایی بۆ شاری دوما گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا و به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: چه‌ند ساڵێكه وڵاتی سووریا رووبه‌ڕووی چه‌ندین جۆری شه‌ڕ و كوشتن و كاولكاری و نه‌هامه‌تی بووه‌ته‌وه و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ و ره‌شه‌كوژی له‌و وڵاته‌دا به به‌رچاوی دنیاوه ئه‌نجام ده‌دات و شه‌قامه‌كانی شاره‌كان به خوێنی هه‌زاران منداڵ و ژن و گه‌وره و بچووك هه‌ڵگۆزرا، كه‌چی هیچ ده‌وڵه‌ت و لایه‌ن و رێكخراوێك به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشه‌وه تا ئێستا نه‌یتوانیوه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆ دروست بكات و رێگر بێت له ئه‌نجامدانی تاوانی مرۆیی گه‌وره، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت زیاتر هه‌وڵیان بۆ خۆشكردنی ئاگری شه‌ڕ و كوشتار بووه له‌و ووڵاته‌دا.
ده‌شڵێن: رژێمی دیكتاتۆری سووریا له پێناو مانه‌وه‌یدا و به پاڵپشتی چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی زلهێز، هه‌رچیه‌ك له ده‌ستی هاتبێت له كاولكاری و خوێنڕشتنی به‌ناهه‌قی خه‌ڵكی سیڤیل و بێ‌تاوان درێغی نه‌كردووه، ده‌وڵه‌تانی زلهێزی دنیاش ناوچه‌كه‌یان كردووه‌ته مه‌یدانی پیشاندانی هێزی خۆیان و گیانی منداڵ و ژن و پیر و لاوی سیڤیلی بێ‌تاوانیان كردووه‌ته كه‌ره‌سته‌یه‌كی بێ به‌ها بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كه رێگه‌پێدراو و رێگه پێنه‌دراوه‌كانیان.
به‌یاننامه‌كه تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له میانی پێنج ساڵی رابردوو ئه‌وه سێیه‌م جاره چه‌كی كیمیایی قه‌ده‌غه كرا‌و له ناوچه‌كانی غوته و ئه‌عزه‌میه‌ی دیمه‌شق و شاری دوما به‌كار ده‌هێنرێت له به‌رامبه‌ردا رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشه‌وه رۆڵی سه‌یركه‌ر ده‌گێڕن و بێهه‌ڵوێستن.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌كه به‌توندی ئیدانه‌ی تاوانه‌كه‌ی رژێمی سووریا ده‌كات و داواش ده‌كات وڵاتان و رێكخراوه ویژدان زیندووه‌كان به زوویی بێنه ده‌نگ و چیتر رێگه نه‌ده‌ن ئه‌م جۆره چه‌كانه به‌رهه‌م بهێنرێت و دژی هاووڵاتییان به‌كار بهێندرێت، هه‌روه‌ها داواش ده‌كه‌ن رێكاری جددی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه بگیرێته به‌ر و به سزای خۆیان بگه‌یه‌نرێن.
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو رژێمی سووریا و پشتیوانانی به گازی كیمیایی هێرشیان كرده سه‌ر شاری دوما یسه‌ر به غوته‌ی رۆژهه‌ڵات كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆندایه و به هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژران و سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.