Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 01:06

محمد سه‌لاح و مێسی کێبرکێ له‌سه‌ر گۆڵکاری ئه‌م وه‌رزه‌ی پێنج خوله‌ گه‌وره‌که‌ ده‌که‌ن

هه‌ردوو یاریزان ڕێژه‌یه‌كى باشی گۆل تۆماركردنیان هه‌یه‌ له‌م وه‌رزه‌دا
کوردستان TV
100%

له‌ میانی به‌رێوه‌ چونی هه‌فته‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر هه‌ر پێنج خوله‌ گه‌وره‌كان . لیونێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی و یاریزانی بارسێلۆنا و محمد سه‌لاحی میسری یاریزانی لێڤه‌رپوول كێبركێه‌كی به‌هێز ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ خۆیان بكه‌نه‌ گۆڵكاری هه‌ر پێنج خوله‌گه‌وره‌كان  . دوای تێپه‌ر بونی 31 گه‌ر له‌ لالیگا مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا 29 گۆڵی تۆماركردوه‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌می گۆڵكاره‌كانی خولی ئیسپانیایه‌ .  محمد سه‌لاحی یاریزانی لێڤه‌رپوول دوای تێپه‌ر بونی 32 گه‌ر له‌ خولی ئینگلیزی به‌ 29 گۆڵ گۆلكاری خوله‌كه‌یه‌ .
 گۆڵكارانی پێنج خوله‌گه‌وره‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ .
خولی ئیسپانیا       مێسی یاریزانی بارسێلۆنا 29 گۆڵ 
خولی ئینگلیزی       محمد سه‌لاح لێڤه‌رپوول 29 گۆڵ 
خولی ئیتالی        ئیمۆ بیلی لازیۆ 27 گۆڵ 
خولی ئه‌لمانی          لێڤاندۆڤسكی بایرمیونیش 26 گۆڵ 
خولی فه‌ره‌نسی      كاڤانی پاریس سان جێرمان  24 گۆڵ 

كامه‌ران زێتى
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.