Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:05

دوای چوار رۆژ له‌ ونبوونی ته‌رمی کچێک له‌ به‌نداوی مام شڤان دۆزرایه‌وه‌

خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری شنگاله‌ و دانیشتووی كه‌مپی خانكێییه‌
کوردستان TV
#7
100%

له‌ ناوچه‌ی خانكێی سه‌ر به‌ قه‌زای سێمێل ته‌رمی كچێك دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ چوار رۆژ پێش ئێستا ون ببوو.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 9-4-2018 له‌ ناوچه‌ی خانكێی سه‌ر به‌ قه‌زای سێمێل ته‌رمی كچێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵ به‌ ناوی (نه‌جات به‌رجه‌س) له‌ به‌نداوی مام شڤان دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێش چوار رۆژ له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌رچووه‌ و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، تا ئه‌مڕۆ به‌ مردوویی دۆزراوه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان ئه‌و كچه‌ خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری شنگاله‌ و دانیشتووی كه‌مپی خانكێییه‌ و دوای دۆزینه‌وه‌ی، ته‌رمه‌كه‌ی نێردراوه‌ بۆ پزیشكی دادوه‌ری

به‌ پێی زانیارییانه‌ی به‌رده‌ستمان كه‌وتوون هه‌ر ئه‌مڕۆ ته‌رمی كچه‌كه‌ ره‌وانه‌ی شنگال كراوه‌ته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.