مه‌حموود عه‌باس، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین ـ سه‌رۆكی كۆمیته‌ی جێبه‌جێكاری ڕێكخراوی ڕزگاریخوازی فه‌له‌ستینی، له په‌یامێكدا بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی ـی برایان، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
جه‌نابی برامان نێچیرڤان بارزانی، خودا بتانپارێزێت
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
گه‌رمترین پرسه و سه‌ره‌خۆشیی برایانه‌مان ئاراسته‌ی جه‌نابتان و له ڕێی جه‌نابیشتانه‌وه ئاراسته‌ی خانه‌واده جوامێره‌كه‌تان ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی ـی براتانه‌وه. له خودای گه‌وره داواكارین بیخاته به‌ر دلۆڤانیی خۆیه‌وه و به به‌هه‌شتی به‌رینی شادی بكات و ئێوه و گه‌ل و وڵاتتان له سایه‌ی خێر و ئاشتیدا بپارێزێ.
تكایه جه‌نابتان ئه‌وپه‌ڕی سۆز و هاوخه‌میمان قبووڵ بفه‌رموون.
مه‌حموود عه‌باس
سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین
سه‌رۆكی لیژنه‌ی جێبه‌جێكاری ڕێكخراوی ڕزگاریی فه‌له‌ستینی
ڕامه‌ڵڵا 5ی نیسانی 2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.