به پێى هه‌واڵێكى ئه‌سێوشه‌یتد پرێس رۆژى یه‌كشه‌ممه 8-4-2018 به‌رپرسانى ئه‌مریكى وتیان: حكومه‌تى كۆریاى باكوور په‌یوه‌ندیى به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كردووه و ئاماده‌یى سه‌رۆك كیم جۆنگ ئونیان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌مریكا كه سه‌ركرده‌كه‌یان ئاماده‌یه گفتۆكۆ له‌سه‌ر پرۆگرامى چه‌كى ئه‌تومى وڵاته‌كه‌ى بكات له‌گه‌ڵ سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ، هه‌روه‌ها به‌رپرسانى ئه‌مریكى ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه له‌وانه‌یه كۆبوونه‌وه‌ى بێ وێنه له راستیدا ڕوو بدات.
دووپات كردنه‌وه‌ى راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن پیۆنگانگه‌وه، نه‌ك له لایه‌نى سێیه‌م كه وڵاتى كۆریاى باشووره متمانه‌ى زیاترى دروست كردووه له نێو به‌ڕێوبه‌رایه‌تى تره‌مپ كه به دانایى ناوده‌برێت كۆبوونه‌وه‌یه‌كى وه‌ها ببه‌سترێت، به‌رپرسانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به نهێنى كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، هه‌روه‌ك پێشتر به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى تره‌مپ رایانگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر كۆریاى باكوور ئاماده نه‌بێت بۆ ده‌ستبه‌ردان و گفتۆكۆى پڕۆگرامى چه‌كى ئه‌تۆمى باس بكات، هیچ هۆیه‌ك نییه و به گرنگى نازانین دانوستاندن بكات له‌گه‌ڵ كۆریاى باشوور.
ئه‌مه له كاتێكدایه ئیداره‌ى تره‌مپ و چه‌ند وڵاتیكى تر له مانگى پێشوو، سه‌رسامى خۆیان ده‌ربڕى كاتێك سه‌رۆكى كۆریاى باكوور داواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نائاساى كردبوو قبووڵ بكرێت .
كۆریاى باكوور بانگیێشتنه‌كه‌ى به شاندى كۆریاى باشوور ناردبوو له كاتى سه‌ردانیان بۆ كۆریاى باكور ئه‌و شانده نامه‌كه‌یان گه‌یاندبوو به تره‌مپ كاتێك سه‌ردانى واشنتۆنیان كرد.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا به به‌ڵى وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی دابووه‌وه بۆ كۆبوونه‌وه ، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا هێشتا ڕاسته‌وخۆ له كۆریاى باكووره‌وه ده‌رباره‌ى نیازى كیم جۆنگ ئونیان نه‌بیستووه، به‌ڵام ئه‌مریكا له وڵاتى دیكه‌وه‌ش ئه‌و داواكارییه‌ى كۆریاى بیستبوو هه‌روه‌ك سه‌ردانه ده‌گمه‌نه‌كه‌ى چین كه كیم ئه‌نجامى دا، چین ئاماژه‌ى به‌وه دابوو كه كۆریاى باكوور جیدیى بوو ده‌رباره‌ى داواكه‌ى بۆ گفتۆكۆ.
به‌رپرسێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى تره‌مپ ڕۆژى یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند: " كیم چونگ ئون ڕازیه تا گفتۆكۆ ده‌رباره‌ى چه‌كى ئه‌تومى له نیمچه دوورگه‌ى كۆریا بكات" هه‌روه‌ها به‌رپرسه‌كه وتى ئه‌م دووپات كردنه‌وه‌یه له په‌یوه‌ندییه‌كى ڕاسته‌وخۆ هاتبوو له نێوان ئه‌مریكا و به‌رپرسانى كۆریاى باكوور.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى تره‌مپ تا ئێستا نه‌یانگوتووه ئه‌و شوێنه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى لێ ده‌كرێت تا ئیسَتا دیارى نه‌كراوه و به‌رواره‌كه‌شى نه‌وتراوه، به‌ڵام كۆشكى سپى وتى چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام بدرێت تا كۆتایى مانگى ئایار ئه‌مه‌ش نادیاره پێ ده‌چێت به‌روارێكى زووتر به‌ده‌ست بهێنرێت یان دره‌نگتر بێت.
له ئه‌سێوشه‌یتد پرێس وه‌رگیراوه
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.