سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، ته‌حه‌دا ده‌كه‌ین یه‌ك حیزب له‌گه‌ڵ ئێمه بووبێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت،ده‌شڵێ: له‌گه‌ڵ ڕای ئازاد و فرهیداین، ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ حه‌ساسیه‌ت و نیگه‌رانیمان نییه به‌دروستبوونی هه‌رلایه‌ن و لیستێكی نوێ.
فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه: ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان داوامان كرد كه هه‌ڵبژاردنی كوردستان له‌مانگی نیسان ئه‌نجام بدرێت ، به‌ڵام یه‌ك حیزب له‌گه‌ڵمان نه‌بوون ته‌حه‌دا ده‌كه‌ین یه‌ك حیزب له‌گه‌ڵ ئێمه بووبێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت ،چونكه هه‌ڵبژاردنی وڵاتێك به ته‌نها به‌حیزبێك ناكرێت، له‌گه‌ڵ هه‌موو حیزبه‌كان باسمان كردووه، هه‌ریه‌كه‌یان پاساوی خۆی هه‌بوو،.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه داوامان كرد هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم له‌پێش هه‌ڵبژاردنی عیراق بكرێت، داوامان كرد به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنی عێراق بكه‌ین ، هه‌تا وتمان باشه با هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه پێكه‌وه بكرێت به‌ڵام نه‌كرا و ملیان نه‌داوه‌ته به‌ر، هه‌موویان ده‌زانن ڕای پارتی چی بووه.
گوتیشی: ئێمه له‌گه‌ڵ ڕای ئازاد و فرهیداین، ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ حه‌ساسیه‌ت و نیگه‌رانیمان نییه به‌دروستبوونی هه‌رلایه‌ن و لیستێكی نوێ، ڕه‌نگه چه‌ند ده‌نگده‌رێك له‌م لایه‌ن یا له‌و لایه‌ن ببات ، به‌ڵام وه‌ك پارتی ئێمه جه‌ماوه‌ر و ده‌نگده‌ری جێگیری خۆمان هه‌یه تاڕاده‌یه‌كی زۆریش بڕوامان به‌خه‌ڵكی خۆمان هه‌یه ، هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردووش سه‌لماندی ،،به‌ڵام دوا بڕیاریش بڕیاری میلله‌ته نه‌ك ئه‌م حیزب و ئه‌و حیزب.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.