Erbil 22°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 13:34

سبه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر واده‌ى راده‌ستکردنى خانوه‌کانى گوندى کۆرى به‌سه‌ر هه‌ژاران راده‌گەینێت

كاتژمێر 11 ی پێشنیوەڕۆ
کوردستان TV
#7
100%

بڕیاره‌ سبه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر واده‌و مه‌رجه‌كانى راده‌ستكردنى خانوه‌ كۆرییه‌كان رابگه‌ێنێت

به‌گوێرى راگه‌ێندراوێكى راگه‌یاندنى دیوانى پارێزگاى هه‌ولێر كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان نێردراوه‌ وابڕیاره‌ به‌یانى دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتى 9/4/2018 كاتژمێر 11 ى پێش نیوه‌ڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى به‌ئاماده‌بوونى لێژنه‌ى ى تایبه‌ت مه‌رج و واده‌ى 6 هه‌زار, 512 خانووى گوندى كۆرى رابگه‌ێنێت

شایه‌نى باسه‌ خانووه‌كانى  گوندى كۆرى له‌ ساڵى 2014 وه‌ك هاوكارى به‌ نرخێكى كه‌مترو به‌ قستى ساڵانه‌ بۆئه‌وكه‌سانه‌ى هه‌ژارن و له‌ حكومه‌ت سوود مه‌ند نه‌بوون  له‌ لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كۆرى بنیادنراوه‌، ئه‌م خانوانه‌ به‌ تیرو پشك بۆ كه‌سانى شایسته‌ ده‌رچووبوو وه‌  بڕیاربوو له‌ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ ته‌واو بكرێن به‌ڵام به‌هۆى شه‌ڕى داعش و قه‌یرانى ئابوورى ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ش كه‌وته‌ دۆخى قه‌یران وابریاره‌ئه‌م ساڵ راده‌ستى ئه‌و كه‌سانه‌ بكرێت كه‌ له‌ تیرو صشكه‌كه‌ ناویان ده‌رچووه‌

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.