Erbil 22°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 13:43

سه‌فین دزه‌یی: تا ئێستا له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وه‌تی که‌رکووک نه‌گه‌یشتووینه‌ته‌ بڕیاری کۆتایی

له‌ ڕووی ته‌كنیكییه‌وه‌ قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌
کوردستان TV
#7
100%

 

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: تا ئێستا له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك نه‌گه‌یشتووینه‌ته‌ بڕیاری كۆتایی .

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند تا ئێستا له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك نه‌گه‌یشتووینه‌ته‌ بڕیاری كۆتایی .

سه‌فین دزه‌یی ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بیرۆكه‌یه‌كی داوه‌ته‌ حكوومه‌تی عێراق كه‌ پێشوازیی زۆری لێكراوه‌ .

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی وكردستان ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ به‌ پێی بیرۆكه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژنانه‌ بڕی دووسه‌د و په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك له‌ رێگه‌ی بۆڕیی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌نارده‌ بكرێت و كۆمپانیای سۆمۆ بیفرۆشێت و داهاته‌كه‌ی بگه‌رێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ی عێراق تا هه‌موو گه‌لی عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ سودی لێ ببینن .

سه‌فین دزه‌یی گوتیشی: ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پێشوازیی زۆری لێكراوه‌ و له‌ ڕووی ته‌كنیكییه‌وه‌ قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌ به‌ڵام نه‌بۆته‌ بڕیاری كۆتایی .

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.