به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك كێشه‌ی ته‌كنیكی له‌باره‌ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران شاندێكی بانكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌رێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند"ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شاندێكی بانكی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك كێشه‌ی ته‌كنیكی له‌باره‌ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات".
گوتیشی"به‌غدا بۆ ساڵی 2017 بڕی 11 ملیار دیناری پاره‌ی هه‌ولێری له‌لایه و بڕی 30 ملیار دیناری ساڵی 2016 ی له‌لای به‌غدا ماوه‌ته‌وه كه سه‌رجه‌م ده‌كاته 41 ملیار".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه"كه بۆ ساڵانه‌ی 2014 و 2015 و 2016 به‌غدا بڕی 650 ملیار دینار پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانی له‌لایه كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاری خه‌رجی كردنی ئه‌و بڕه پاره بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.