سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و ووته‌بێژى ئه‌و حزبه له‌لێدوانى بۆ ماڵپه‌رى باس نیوز رایگه‌یاند : په‌رته‌وازه‌ی و نه‌بوونى یه‌ك لیستى له‌به‌رژه‌وه‌ندى ده‌نگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دانیه ، له‌ساڵى 2013 بیست و دوو هه‌زار ده‌نگمان به‌فیڕۆ ڕۆ چوو ، كه‌ده‌نگى پارته‌كانى یه‌كگرتوو ، كۆمه‌ڵ ، گۆڕان بوو ، ئه‌و كات یه‌ك لیستی هه‌با له‌و ناوچانه ئه‌وا بێگومان به‌هێزترده‌بووین
سەعدی پیرە ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ، هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه یه‌ك لیست بین له‌ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ، به‌ڵام لایه‌نه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆران ، كۆمه‌ڵ ، هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى دژى یه‌ك لیستى بوون له‌و ناوچانه كه‌كورد به‌یه‌ك لیست دابه‌زێت .
ووته‌بێژى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ، زیاتر بۆ باس ده‌دوێت له‌باره‌ى ئه‌و لیسته‌ى وه‌كو پارتى و یه‌كێتى دایان به‌پارته‌كان به‌ڵام ئاماده نه‌بوون بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانه یه‌كگرتووه كه‌به‌یه‌ك ڕیز و یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ین بۆیه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش باجه‌كه‌ى ده‌ده‌ین به‌هۆى په‌رته‌وازه‌ی له‌ده‌نگه‌كانمان ، به‌تایبه‌ت له‌كه‌ركوك كه‌به‌داخه‌وه ئه‌و لیست و پارتانه نه‌چوونه نێو هاوپه‌یمانێتیه‌كه كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندى كوردستان و كه‌ركوك دایه ،
سه‌رچاوه - باس نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.