مه‌تیاس ڕیفێل لە دەزگای ئاشتیی سویسرا لە دیداریدا لەگەڵ بەرپرسی مەکتەبی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی رایگەیاند، ئەمساڵ دەزگای ئاشتیی سویسرا بەنیازە کۆنفرانسێک سەبارەت بە جینوساید و قڕکردنی کوردانی ئیزدی سازبكات.
ڕۆژی 8/4/2018 مه‌تیاس ڕیفێل به ناوی ده‌زگای ئاشتیی سویسرا سه‌ردانی مه‌کته‌بی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی کرد و له لایه‌ن هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی مه‌کته‌ب و ژماره‌یه‌ک له هه‌ڤاڵانی مه‌کته‌به‌وه پێشوازییان لێ کرا.
مه‌تیاس ڕیفێل که له ڕیگه‌ی مه‌کته‌بی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی (پ.د.ک)ـەوە سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کردووه ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی و پرۆگرام و هه‌وڵه‌کانی ده‌زگای ئاشتیی سویسای خسته ڕوو، که ده‌زگاکه‌یان به نیازن به هاوکاری و پشتیوانیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و حکوومه‌تی سویسرا ئه‌مساڵ کۆنفرانسێکی تایبه‌ت له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردانی ئێزدی و جینۆساید و قڕکردنیان له‌سه‌ر ده‌ستی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ساز بکه‌ن.
به‌رپرسی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی (پ.د.ک) باسێکی تێروته‌سه‌ڵی له‌سه‌ر ڕه‌وشی کوردانی ئێزدی و پێکهاته‌کانی تری هه‌رێمی کوردستان له سه‌رده‌می هێرش و په‌لاماره‌کانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش خسته ڕوو و ڕۆڵی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌تی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی بۆ پاراستنی ماف و ئازادی و که‌لتووری پێکه‌وه‌ژیان له هه‌رێم و به‌هاناوه‌هاتنی کوردانی ئێزدی و پێکهاته‌کانی نه‌ته‌وه‌یی له کوردستان و هاوکاریکردنیان بۆ نوێنه‌ری ده‌زگای ئاشتی سویسرا شی کرده‌وه و سوپاسی ده‌زگای ناوبراو و به‌تایبه‌تی حکوومه‌تی سویسرای کرد له پشتیوانی و هاوکارییه‌کانیان بۆ هه‌رێمی کوردستان و به ناوی پارتی دیمۆکراتی کوردستانه‌وه هه‌موو هاوکاری و پشتیوانییه‌کی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیمۆکراتی کوردستانیشی بۆ سازکردن و سه‌رخستنی کۆنفرانسه‌که‌یان له سویسرا پێشان دا که خزمه‌ت به ناساندنی کۆمه‌ڵگای کوردانی ئێزدی و پێکه‌وه‌ژیان و خستنه‌ڕوو و باسکردنی پرسی جینۆساید و پاکتاوی ڕه‌گه‌زیی دژ به کوردانی ئێزدی بکات و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی لێی ئاگادار بکرێته‌وه، پێشان دا.
مه‌تیاس ڕیفێڵیش به ناوی ده‌زگای ئاشتیی سویسراوه سوپاسی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی (پ.د.ک)ی کرد و ڕایگه‌یاند، بۆ ئاشنابوون به کۆمه‌ڵگا و پرسی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری شنگال و که‌مپی ئاواره‌کان و سه‌نته‌ر و ده‌زگا ئایینی و که‌لتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌سایه‌تییه‌کانی ناوچه‌که ده‌کات و له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیشدا کۆ ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.