دوای ڕووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر ، هێرشى سه‌ربازى و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی بۆ سه‌رناوچه‌كانى ئیداره‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ، قه‌زاى مه‌خمور یه‌كێك له‌و ناوچه كوردستانیانه‌ى هێرشى سه‌ربازى كرایه سه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه داگیر كرا ، به‌و هۆیه‌وه زۆربه‌ى خه‌ڵكى قه‌زاكه و ده‌وروبه‌رى ئاواره بوون ، له‌هه‌فته‌ى پێشوو به‌پێى ڕێكه‌وتنى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا ، ڕێگاى هه‌ولێر - مه‌خمور كرایه‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵكى ناوچه‌كه بۆ شوێنى خۆیان ، ئه‌وه‌ى خه‌ڵك و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى له‌ناوچه‌كه نیگه‌ران كردووه بوونى ئه‌و هێزه چه‌كدارانه‌ن كه‌له‌ناوشاردا ماون
ڕزگار محه‌مه‌د قایمقامى قه‌زاى مه‌خمور له‌لێدوانى بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تى ڤى ڕایگه‌یاند ، له‌ئێستا له‌ناو مه‌خمور فرقه‌ی سێى سوپای عێراق و لیواى نۆ و دوانزه له‌نێو قه‌زاكه‌دان ، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى ئێمه و خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ى لێكه‌وتوه‌ته‌وه ، كه‌پێویستمان به‌و هێزه نه‌ماوه به‌و شێوه‌یه كه‌له‌كۆڵان و گه‌ڕه‌ك و شوێنه گشتیه‌كان بڵاوبونه‌ته‌وه ، ئه‌وه‌ش داواكارى ئێمه و خه‌ڵكى مه‌خمور نیه له‌مانه‌وه‌یان داوا ده‌كه‌ین ناوچه‌كه ئارام بێته‌وه ئه‌و هێزانه له‌كوچه و كۆڵان و گه‌ڕه‌ك بكشێننه‌وه تا بارودۆخ ئاسایی ببێته‌وه .
له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵك بۆ ناوچه‌كه‌نیان له‌مه‌خمور و ده‌وروبه‌رى ڕزگار محه‌مه‌د ڕایگه‌یاند خه‌ڵك به‌شێوه‌ى ئاسایی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شوێن و پێگه‌یان وه‌له‌بازگه‌كانى سوپای عێراق پرسیارى گشتیان لێده‌كرێ له‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ى كه‌ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌ڵام كێشه و ئاسته‌نگ دروست كردن نیه له‌به‌رده‌م هیچ خێزانێكى گه‌ڕاوه‌ى كورد .
سه‌باره‌ت به‌جم و جۆله‌كانى داعش له‌ناوچه‌كه‌دا قایمقام ووتى : داعش له‌قه‌راج و ده‌وربه‌ری ماون و به‌شێوه‌یه‌ك كه تا ئێستا پشكنین بۆ ئه‌و ناوچانه نه‌كراوه له‌پاك كردنه‌وه‌ى شوێنه‌كان ، وه‌ئه‌وانیش بوونیان ماوه به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌هه‌ن .....
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.