شاندێكی پارتی دیموكراتی گەلان " هەدەپە" ماوەی دوو ڕۆژە سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە و دوابەدوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆك بارزانی، ئەمڕۆ شاندەكە سەردانی چەند حزب و لایەنێكی تری سیاسی‌یان لە شاری هەولێر كرد و ئامانجی هاتنی شاندەكەیش بۆ یەكڕیزی ناوخۆی حزبە سیاسییەكانی تەواوی كوردستانە.
ئەمرۆ شاندنی باڵای هەدەپە سەردانی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستانیان كرد و دوای دانیشتن و كۆبوونەوە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.
پەروین بوڵدان هاوسەرۆكی هەدەپە رایگەیاند، بە گەشبینییەوە هاتوونەتە كوردستان و دەیانەوێت هەموو لایەنە كوردییەكان ببینن تاوەكو كار بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد بكات و یەكڕیزی كوردستانیش ئامانجیانە.
هاوكات كاوە مەحمود، سكرتێری حزبی شیعوعی كوردستان لەكۆنگرەكەدا رایگەیاند، ئەو شاڵاوەی كە لە دژی كورد لە باكور دەكرێت، كە زیاتر لە 4 هەزار ئەندام و 9 ئەندامی پەرلەمان لە بەندیخانەن، پێویستە هەمووان پشتیوانی پارتە كوردییەكانی ئەو پارچەیە بكەین و هەڵمەتی نێودەوڵەتی لەوبارەیەوە سازبكەین.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، "ئێمە لە هەوڵی دروستكردنی تۆڕێكی یەكڕیزین بۆ یەكێتی نەتەوەیی و هەڵوێستی یەكگرتوو، دەمانەوێت بەیەكەوە گفتوگۆ بكەین و بابەتی هاوبەش بدۆزینەوە".
لەبارەی سەردانی ئەو شاندە بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، هیوا سەید سەلیم ئەندامی مەكتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ڕاگەیاند، ئامانجی ئەو شاندەی باكوری كوردستان ئەوەیە كە یەكڕیزی كورد دروست بكەن لە هەرچوار پارچەی كوردستان.
زیاتر گوتی، پێویستە تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان پشتیوانی لەو دەستپێشخەرییە بكەن بۆ ئەوەی یەكێتیی نەتەوەی كورد دروست ببێت.
هاوكات پەروین بۆڵدان هاوسەرۆكی هەدەپە لەمیانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لە بارەگای حزبی شیوعی ئەنجامی دا و ڕای گەیاند، دەیانەوێ هەموو لایەنە سیاسییەكان ببینن بۆ ئەوەی كار بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد بكەن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه شاندێكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هەدەپە) سەردانى یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی کرد و له‌لایه‌ن به‌رێز مامۆستا (سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین) ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكردن پێشوازیان لێكرا..
شاندى هەدەپە پێکهاتوون لە به‌رێزان (په‌روین بوڵدان) هاوسه‌رۆكی هەدەپە و (به‌ردان ئۆزتورك) له كه‌جه‌ده و (زه‌ینه‌ب بۆگا) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی و (فه‌له‌كناس ئووجا) و (عوسمان بایده‌میر) و (ئیمام تاشچیئه‌ر) په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په.
شایه‌ین باسه هاتنی شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" بۆ لای سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، بووە هه‌واڵی سه‌ره‌كی ئەمڕۆی زۆربەی رۆژنامه و ماڵپه‌ڕه توركییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.