Erbil 25°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:30

بۆچی فه‌رشی سوور بۆ پێشوازی سه‌رۆکه‌کان راده‌خرێت؟

بابلییه‌كان یه‌كه‌م گه‌لبوون فه‌رشی سووریان بۆ پێشوازییه‌ فه‌رمییه‌كان به‌كارهێناوه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌گه‌ر بۆ مێژوو بگه‌رێینه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ بابیلییه‌كان یه‌كه‌م گه‌لبوون فه‌رشی سووریان بۆ پێشوازییه‌ فه‌رمییه‌كان به‌كارهێناوه‌، هه‌وڵده‌ده‌ین  باس له‌ گرنگی و فه‌رش و ره‌نگی سوور بكه‌ین.

گرنگی فه‌رش سوور

هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ فه‌رشی سوور نرخ و به‌های گرانتر بووه‌ ، له‌گه‌ڵ فه‌رشه‌كانی تر هه‌ر ئه‌م هۆكارش بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی  فه‌رشی سوور ته‌نیا بۆ كۆشك و ته‌رلاره‌كان له‌گه‌ڵ ماڵه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌كار بهێنن، به‌هۆی فه‌رشی سووریشه‌وه‌ ماڵه‌ ده‌وڵمه‌نده‌كان ده‌ناسرانه‌وه‌.

فه‌رشی سوور گرنگی پێگه‌ی كه‌ساییه‌تییه‌كان دیار ده‌كات چونكه‌ سیفه‌تی جوانی و سه‌رنج راكێشی هه‌یه‌ كه‌ گوزاشت له‌ گه‌وره‌یی ده‌كات.

هه‌ر ئه‌م هۆیانه‌ش وای كردوه‌ له‌ پێشوازی سه‌رۆكه‌كان فه‌رشی سوور رابخرێت ، وه‌كو گوزارشتێك له‌ گه‌وره‌یی و مه‌زنی میوانه‌كه‌، هه‌روه‌ها له‌ كاتی سازكردنی فیستڤاڵه‌ هونه‌ره‌ییه‌كان فه‌رشی سوور له‌ پێشوازی هونه‌رمه‌نده‌كان راده‌خرێت.

سه‌رچاوه‌/ موضوع

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.