رۆژنامه‌ی ره‌ئی كوه‌یتی ئاشكرای كردووه میری قه‌ته‌ر ، شێخ ته‌میم حه‌مه‌دی دووه‌م سه‌ردانی سعودیه ده‌كات.
رۆژنامه كوه‌یتییه‌كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی دیبلۆماسی عه‌ره‌بی رایگه‌یاندووه، میری قه‌ته‌ر سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له سعودیه ده‌كات، كه بریاره له رۆی یه‌كشه‌ممه له 15ی نیسان به‌رێوه‌بچێت.
هاوكات لوئلوئه خاتر، وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر به ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی توركی راگه‌یاندووه: ئه‌حمه‌د ئه‌بوغه‌یت، سكرتێری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی به فه‌رمی قه‌ته‌ری بۆ به‌شداریكردن له‌و لوتكه‌یه بانگهێشت كردووه، به‌ڵام دۆسیه‌ی كێشه‌كانی كه‌نداو له ئه‌جێندای كاره‌كانی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی نابێت.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.