جۆن بۆڵتن باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه به فه‌رمانی ترامپ جێگه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ مه‌ك ماسته‌ر ده‌گرێته‌وه، له رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه به فه‌رمیی پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له كۆشكی سپیی وه‌رده‌گرێت و ده‌ست به ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی خۆی ده‌كات.
كۆشكی سپیش ژه‌نه‌ڕاڵ مه‌ك ماسته‌ر كه تا ئه‌مڕۆ ئه‌م پۆسته‌ی به‌ڕێوه‌بردووه به رێزلێنانه‌وه به‌ڕێی ده‌كات و ئه‌ویش ماڵئاوایی له كۆشكی سپیی ده‌كات.
وته‌بێژی كۆشكی سپیی رایگه‌یاند: كه هاوكاربوون له‌گه‌ڵ ئه‌م ژه‌نه‌ڕاڵه مایه‌ی شانازیی بووه بۆیان.
وه‌ك دیاره دۆناڵد ترامپ له‌سه‌ر به‌شێك له رێكاری سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ناكۆكییان هه‌بووه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی جێگۆڕكێی ناوبراو له‌گه‌ڵ جۆن بۆڵتن.
ترامپ وتیویه‌تیی هیواداره پۆستێكی گونجاو بۆ ژه‌نه‌ڕاڵ مه‌ك ماسته‌ر بدۆزێته‌وه، به‌ڵام ژه‌نه‌ڕاڵ وتوویه‌تیی كه پێی باشتره خانه‌نشین ببێت و پۆستی حكومی وه‌رنه‌گرێت.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.