له ڕۆژانی ئاینده نووسه‌ر (مه‌غدید حاجی) كتێبێك به ناونیشانی (سێ توێژینه‌وه‌ی مێژوویی) بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌م كتێبه‌ی نووسه‌ر سێ توێژینه‌وه‌ی زانستی مێژوویی له خۆده‌گرێت، ده‌رباره‌ی : ۱- حزبی شیوعی عیراق، دامه‌زراندن و سه‌ره‌تای ڕه‌وتی مێژوویی ۲ - سه‌رهه‌ڵدان و مێژووی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له رواندز ۳- كه‌سایه‌تی میر محه‌مه‌د پاشای رواندزی و سیاسه‌تی توند‌و تیژی له فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا
شایانی باشه نه‌خشه سازی به‌رگ و ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه له لایه‌ن مامۆستا هێرش مه‌غدید بۆ دیزایین كراوه، له چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات له هه‌ولێر چاپ ده‌كرێت
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.