به‌ڕێز مەیجەر جەنەڕاڵ نیرەنجان ئاسۆکس رانانسینگ باڵیۆزی سریلانكا له عێراق له په‌یامێكدا بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، به‌ناوی سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و گه‌لی سریلانكاوه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
جەنابی نێچیرڤان بارزانی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
کۆماری عێراق
بەڕێز بارزانی
دەمەوێ پرسەو سەرەخۆشیی جەنابی مەیسریپالا ساراسینا سەرۆکی سریلانکا و رانیل ویکرانسیل سەرۆک وەزیران و حکوومەت و گەلی سریلانکا بە بەڕێزتان و هەموو ئەندامانی خانەوادەکەتان ڕابگەیەنم بەبۆنەی کۆچی دوایی برای خۆشەویستتان دلۆڤان ئیدریس بارزانی – یه‌وە.
بەڕێزم، تکایە هاوخەمیی قووڵی خۆم و د. ئەحمەد جەلالەدین مستەفا، کونسوڵی فەخری و هەموو ئەندامانی ستافی باڵیۆزخانە و نووسینگەی کونسوڵی فەخری لە هەولێر قبووڵ بکەن.
مەیجەر جەنەڕاڵ
نیرەنجان ئاسۆکس رانانسینغ
باڵیۆزی سریلانکا لە عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.