هێزەكانی ئەفغانستان رایان گەیاند كە فەرماندەیەكی رێكخراوی داعش لە ئەفغانستان كوژراوە كە بە دامەزرێنەری رێكخراوەكە لە ئەفغانستان دادەنرێت كە پێشتر لە بزووەتنەوەی تاڵیبان جیا بووەتەوە.
ماڵپەڕی بی بی سی لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانی ئەفغانستان بڵاویکردووەتەوە، فەرماندەیەکی باڵای داعش بەناوی قاری حیکمەت غیور و دوو لە پاسەوانەکانی و هەروەها دوو هاوڵاتی بیانی لە هێرشێکی ئاسمانیی هێزەکانی ناتۆ لە ویلایەتی جوزجانی ئەفغانستان کوژراون.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سوپای ئەفغانستان، ئەو هێرشە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە داعش کەسێکی تری بەناو حەبیب ڕەحمان بۆ جێگرەوەی ئەو فەرماندەیە دیاری کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.