Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 15:41

رۆژی له‌ دایک بوونی" یه‌ڵماز " گرنگییه‌کی زۆری پێده‌درێت

وه‌ك كه‌سێكی به‌ وه‌فا ، بوێر و شۆرشگێر باسیان له‌م سینه‌ماكاره‌ كرد.
کوردستان TV
100%

ساڵرۆژی له‌ دایك بوونی سینه‌ماكاری كورد " یه‌ڵماز گۆنای " به‌رز راگیرا و میدیاكانی توركیاش بایه‌خ و گرنگییه‌كی زۆریان به‌م رووداوه‌ داو ، وه‌ك كه‌سێكی به‌ وه‌فا ، بوێر و شۆرشگێر باسیان له‌م سینه‌ماكاره‌ كرد.

ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ماڵپه‌ر و رۆژنامه‌ی كوردی له‌م رۆژه‌دا باس له‌ هه‌ڵوێسته‌ بوێر و فیلمه‌ به‌ ناوبانگه‌كانی ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ها وه‌ك شانازیه‌ك بۆ سینه‌مای تورك ناوی دێنن ، یه‌ڵماز له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌ كورد و مافه‌كانی كورد ده‌كرد له‌ وڵاتی توركیا به‌ده‌ریان نا و ناسنامه‌ی ئه‌م وڵاته‌شیان لێ سه‌نده‌وه‌ .

یه‌كێك له‌ ماڵپه‌ره‌كانی تورك به‌ ناوی " سۆڵ " باس له‌ گرنگی فیلمه‌كان و خه‌باتی ئه‌م سینه‌ماكاره‌ كورده‌ بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌كات .

سۆڵ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ توركیا 3 كه‌سایه‌تی هه‌ن كه‌ هه‌رگیز نابێت له‌ یاد بكرین ،یه‌كه‌میان"  نازم حیكمه‌ت "ی شاعیره‌ ، دووه‌میان " ده‌نیز گه‌زمیش " كه‌ به‌ زولم له‌ سێداره‌ درا ، سێیه‌میان یه‌ڵماز گۆنای سینه‌ماكاری كورده‌.

ئه‌م سینه‌ماكاره‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌سه‌ر ئایدۆلۆژیای سیاسی زیندانی كرا ، به‌لام له‌ زیندانیش كۆڵی نه‌دا رێنمای هونه‌رمه‌ندانی ده‌كرد كه‌ له‌سه‌ر خه‌باتی خۆیان به‌رده‌وام بن ،هه‌ر بۆیه‌ش وه‌ك سینه‌ماكارێكی ناسراوی توركیا و جیهان ده‌ناسرێت .

جێی باسه‌ یه‌ڵماز گۆنای له‌ 1/4 1937 له‌ شاری ئه‌ده‌نه‌ له‌ وڵاتی توركیا له‌ دایك بووه‌ و له‌ ته‌مه‌نی 47 سالی و له‌ 9/9 1984 له‌ پاریس كۆچی دوایی كرد .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.