Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:04

له‌ ئاکامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌که‌یان پێنج پۆلیسی تورکیا بریندار بوون

هاتوچۆ بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌كه‌ راگیرا
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك له‌ ئیستانبوڵ كه‌ پۆلیسی هێزی به‌رگری شارستانی هه‌ڵگرتبوو، پێنج پۆلیس برینداربوون.

به‌ پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، به‌ هۆكارێك كه‌ هێشتا نه‌زانراوه‌، ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس له‌ میانی رۆیشتندا له‌ ناوچه‌ی ئۆتۆبانی مه‌حمودبه‌ی له‌ كۆنترۆڵ ده‌رچووه‌ و وه‌رگه‌ڕاوه‌،دوا به‌دوای رووداوه‌كه‌ش پۆلیس و تیمی ته‌ندروستی گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌.

بریندارانی رووداوه‌كه‌ له‌ لایه‌ن تیمه‌كانی ته‌ندروستییه‌وه‌ گوازرانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه‌، دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ هه‌ڵگیرایه‌وه‌، هاتوچۆ بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌كه‌ راگیرا، پاشانیش ئاسایی بووه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.