Erbil 21°C پێنجشەممە 26 ئەیلوول 00:17

کچێکی موسلمان گه‌یشته‌ قۆناغی کۆتایی

پێویسته‌ به‌شداربوو به‌ جلی مه‌له‌وانییه‌وه‌ خۆی نمایشبكات
کوردستان TV
100%

ماریا مه‌حمودی ته‌مه‌ن 20 ساڵ كه‌ قوتابی پزیشكی ده‌روونییه‌ ، له‌ ئه‌نجامی به‌شداریكردنی له‌ هه‌ڵبژاردنی شاجوانی له‌ وڵاتی ئینگلته‌را ، به‌ جله‌ داپۆشراوه‌كانییه‌وه‌ توانی بگات به‌ قۆناغی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ .

یه‌كێك له‌ یاسا فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ،پێویسته‌ به‌شداربوو به‌ جلی مه‌له‌وانییه‌وه‌ خۆی نمایشبكات ، بۆیه‌ ناوبراو جلو به‌رگی تایبه‌ت به‌ سه‌رپۆش له‌سه‌ره‌كانی كرده‌ به‌ر كه‌ بۆ مه‌له‌وانی زۆر گونجاوه‌ و جه‌سته‌شی له‌ رووتی ده‌پارێزێت .

ماریا ئامانجی به‌شداریكردنی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ئاشكراكرد كه‌ بریتیبوو له‌ هاندانی ژنان بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانیان ، توانی بیسه‌لمێنێت موسلمان وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ ده‌توانێت به‌شداری له‌ هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌كاندا بكات .

ماریا وه‌ك یه‌كه‌م جێنشینی شاجوانی ئینگلته‌را هاته‌ هه‌ڵبژاردن، واته‌ هه‌ر كاتێك شاجوان به‌ هه‌ر هۆكارێك وازی له‌ ناسناوه‌كه‌ی هێنا، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ ئه‌م به‌ شاجوانی ئه‌و وڵاته‌ دێته‌ ناسین .
 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.