Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 06:29

ئیکاردى سه‌رکه‌وتنى به‌خشى به‌ئه‌نته‌ر میلان

ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ڕێزبه‌ندى خوله‌كه‌ له‌پله‌ى چواره‌مه‌ به‌ 58 خاڵ
کوردستان TV
100%


له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى خولى ئیتاڵیا ،  له‌هه‌فته‌ى 30ى خوله‌كه‌ ئێواره‌ى ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ ئه‌نته‌ر میلانى ئیتاڵى میواندارى هیلاس ڤیرۆناى كرد .
ئه‌نته‌ر میلان به‌هۆى نیشاندانى ئاستێكى به‌رز و كۆنتڕۆڵ كردنى هه‌ردوو تایم له‌یاریه‌كه‌دا له‌به‌رامبه‌ر هیلاس ڤیرۆنا ، توانى سێ گۆل تۆمار بكات ، له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى میوان  سه‌ركه‌وتو نه‌بوو له‌تۆمارى هیچ گۆلێك . 
گۆله‌كانى ئه‌نته‌ر میلان له‌ڕێگاى ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه‌ى ڕیكاردى دووگۆل كه‌توانی ڕۆلێكى گرنگ و كاریگه‌ر ببینێ وه‌هۆكاربوو كه‌یانه‌كه‌ى سه‌ركه‌وتنى تێدا به‌ده‌ست هێنا له‌سێ خاڵى یاریه‌كه‌  ،  وه‌ پریسیچیش گۆلى سێیه‌مى تۆماركرد بۆ ئه‌نته‌ر.


به‌براوه‌بوونى ئه‌نته‌ر میلان له‌و یاریه‌دا ، ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ڕێزبه‌ندى خوله‌كه‌ له‌پله‌ى چواره‌مه‌ به‌ 58 خاڵ وێڕاى ئه‌وه‌ى یاریه‌كى كه‌متر ئه‌نجامداوه‌ 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.