Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 05:58

محه‌مه‌د سه‌لاح بردنه‌وه‌یه‌کى قورس پێشکه‌ش به‌یانه‌که‌ى ده‌کات

له‌یارى ئه‌م هه‌فته‌یان ڕووبه‌رووی كریستاڵ پاڵاس بوونه‌وه‌ به‌م ئه‌نجامه‌ براوه‌بوون
کوردستان TV
100%


له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى سی و دووى خولى نایابى ئینگلیزى ، پاش نیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ كریستاڵ پاڵاس میواندارى لێڤه‌رپولى كرد . 
لێڤه‌رپول له‌یارى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بردنه‌وه‌ىیه‌كى قورسى به‌سه‌ر یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا تۆماركرد ، به‌ئه‌نجامى دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك براوه‌ى یاریه‌كه‌ بوو .
له‌سه‌ره‌تاكانى یاری له‌خوله‌كى سێزده‌ كریستاڵ پاڵاس له‌ڕێگاى لێدانى سزا گۆلى تۆماركرد كه‌یاریزان لۆكا میلیڤۆ جێ به‌جێ كارى بوو ، گۆلى یه‌كسانى لێڤه‌رپول له‌خوله‌كى 49 تۆماركرا له‌ڕێگاى سادیۆ مانى .
ئه‌نجامى یاریه‌كه‌ به‌م ئه‌نجامه‌  به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوو یانه‌ به‌رده‌وام بوو، له‌ خوله‌كى 84 
 یاریه‌كه‌ محه‌مه‌د سه‌لاحى ئه‌ستێره‌و هێرشبه‌رى لێڤه‌رپول توانى گۆلى براوه‌بوون بۆ یانه‌كه‌ى تۆماربكات ، له‌شكست ڕزگاریان بكات 
به‌تۆماری ئه‌و گۆله‌ هێرشبه‌ره‌ میسریه‌كه‌ گۆله‌كانى به‌رزكرده‌وه‌ بۆ 29 گۆل ، له‌پله‌ى یه‌كه‌مى ڕیزبه‌ندى گۆلكارانى خوله‌كه‌ دێت ، به‌جیاوازى پێنج گۆل له‌پێش هاری كینه‌ كه‌ بیست و چوار گۆلى هه‌یه‌ 

لێڤه‌رپول به‌براوه‌بوونى له‌یارى ئه‌م هه‌فته‌ی له‌ئێستادا خاوه‌ن 66 خاڵه‌ و له‌ڕیزبه‌ندى له‌پله‌ى دووه‌م دایه‌ ، كریستاڵ پالاس له‌پله‌ى شازده‌ دایه‌ به‌ 30 خاڵ 

شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.