ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆبوونه‌وه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ هیزه كوردییه‌كانی كوردستانی رۆژئاوا به دوژمنایه‌تی به‌رامبه‌ر توركیا وه‌سف ده‌كات .
به پێی سه‌رچاوه‌كان، ئه‌ردۆغان ئه‌و پێشوازییه‌ی ماكرۆنی له هێزه‌كانی كوردی كوردستانی رۆژئاوا به دوژمنایه‌تییه‌كی راشكاوانه به‌رامبه‌ر توركیا وه‌سف كردووه .
هه‌روه‌ها نێوه‌ندگیریی سه‌رۆكی فه‌ره‌نساشی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هێزه كوردییه‌كانی كوردستانی رۆژئاوا و توركیا ره‌تكرده‌وه .
دوێنێ پێنجشه‌ممه سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له كۆشكی ئیلیزێ له پاریس له‌گه‌ڵ شاندێكی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كۆبووه‌وه كه هێزه‌كانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به‌شی سه‌ره‌كی ئه‌و هیزانه پێكده‌هێنن.
ماكرۆن ئاماده‌یی پیشاندا بۆ نیوه‌ندگیری چاره‌سه‌ری كیشه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا . شانده‌كه‌ش ئاشكرای كردووه كه ماكرۆن به‌ڵێنی داوه هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه بكات و باس له ناردانی هێزی فه‌ره‌نسی بۆ منبج كراوه .
توركیا هه‌ره‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر شاری منبجیش ده‌كات كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به پشتگیریی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و شاره‌یان له ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش رزگار كردبوو .
له 18ـی 3ـی 2018 توركیا و چه‌ند گروپێكی میلیشیایی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كه ئه‌نقه‌ره پشتگیری‌یان ده‌كات شاری عه‌فرینی كوردستانی رۆژئاوایان داگیر كرد و دوای ئه‌و داگیركارییه توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستانی رۆژئاوا و شنگال و قه‌ندیل له هه‌رێمی كوردستان كرد به بیانووی شه‌ڕكردن له دژی په‌كه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.