Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 04:05

له‌ سێرت په‌که‌که‌ هێرشی کرده‌ سه‌ر سوپای تورکیا

6 سه‌ربازی توركیا كوژراون
کوردستان TV
100%

به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ گونده‌كانی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی ئێروخ له‌ پارێزگای سێرت له‌ كوردستانی توركیا هێرشێك له‌لایه‌ن پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كاروانێكی سه‌ربازی سوپای توركیا ئه‌نجامدرا كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ 6 سه‌ربازی توركیا كوژران و 6 سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون. 

كوژراوه‌كانیان به‌ ئامبولانس و برینداره‌كانیشیان به‌ هه‌لیكۆپته‌ر بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی سێرت گواسترانه‌وه‌. 

شایه‌نی باشه‌ له‌ دوای ئه‌و هێرشه‌وه‌ یه‌كه‌ تایبه‌ته‌كانی سوپای تورکیا ئۆپه‌ڕاسیۆنیان له‌ شوێنی هێرشه‌كه‌ ده‌ستپێكردووە له‌ دژی پارتی كرێكارانی كوردستان تاوه‌كو ئێستاش هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه‌ هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌.   
 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.