Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 20:36

پتپتۆشک ناوی کلیپه‌ تازه‌که‌ی " ئه‌ڤین " ه‌

هونه‌رمه‌ندێكی توركی سه‌رپه‌رشتی ئه‌م كلیپه‌ تازه‌ی ده‌كات
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژی  ده‌نگخۆشی منداڵان  " ئه‌ڤین سالم " سه‌رقاڵی تۆماركردنی گۆرانییه‌كی نوێیه‌ له‌ ژێر ناوی " پتپتۆشك " و هونه‌مه‌ندێكی بیانیش سه‌رپه‌رشتی كلیپه‌كه‌ی ده‌كات .

ئه‌ڤین سالم گۆرانیبێژی منداڵان له‌ كه‌ناڵی پێلستانك ئاشكرایده‌كات ، هه‌موو كاره‌كانی گۆرانییه‌ تازه‌كه‌ی  به‌ ناوی " پتپتۆشك " كۆتای پێهاتووه‌ و هونه‌رمه‌ندێكی توركیش سه‌رپه‌رشتی ئه‌م كلیپه‌ تازه‌ی ده‌كات ، وتیشی كلیپه‌كه‌ی له‌ ستۆدیۆی  هونه‌رمه‌ند " محه‌مه‌د زه‌كی " تۆمار كردووه‌ و له‌ ئێستادا گه‌یشتۆته‌ قۆناغی كۆتایی .

ئه‌ڤین گۆرانیبێژی منداڵانه‌ له‌ كه‌ناڵی پێلستانك ، ژماره‌یه‌كی زۆر گۆرانی بۆ منداڵان به‌رهه‌مهێناوه‌ و له‌ دایك بووی ساڵی 2004 ه‌ .
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.