زانایان تووشی شۆك بوون كاتێ گرته ڤیدیۆیه‌كیان بینی فیلێكی كێوی دووكه‌ڵێك له ده‌می دێته‌ده‌ره‌وه.
لێكۆلهوهران له كۆمه‌ڵی(كۆمه‌ڵگای به‌رگریكردن له ژینگه) وێنه‌ی فیلێكی مێینه‌یان له پاركی (ناغاهورل)ی نیشتمانی له هند گرت، كه ئاكارێكی نامۆ و سه‌یر ئه‌نجامده‌دات.
له گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت فیله‌كه پارچه خه‌ڵوزێك له دهمییدایه زۆر به هێز و به‌قوڵی دووكه‌ڵه‌كه‌ی هه‌ڵده‌مژیت،كه له پاش ماوه‌ی پارچه ئاگرێك خه‌ڵوزه‌كه دروست ببوو .
زانایان باوه‌ڕیان وابوو كه فیله‌كه هه‌وڵیداوه داره‌كه بخوات له‌به‌ر چه‌ند فاكته‌رێكی ته‌ندورستی، زانای هندی دكتۆر فارون جهسوامی ده‌ڵێت: باوه‌ڕم وایه فیله‌كه هه‌وڵیداوه پارچه خه‌ڵوزه‌كه قوت بدات، وه‌كو هه‌ر پارچه‌یه‌ك له زه‌وی دارستانه‌كه خۆڵه‌مێشه‌كه‌ی ههڵمژییوه دوای فرێی داوهتهدهروه .
زانایان ده‌ڵێن: خه‌ڵوز سیفه‌تی زۆری هه‌یه به جۆرێك له‌وانه‌یه ده‌رمانێك بێت بۆ فیل.
سه‌رچاوه/ ئه‌لوان
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.