Erbil 8°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 03:20

بروسک حەسەکە: داگیرکردنی تەل رەفعەت لەلایەن سوپای تورکیاوە رەتدەکاتەوە

رۆژنامه‌ى ده‌یلى سه‌باحى توركیى: هێزه‌كانى توركیا چوونه‌ته‌ ته‌ل ره‌قعه‌ت
کوردستان TV
#12
100%


سوپاى توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانى، رایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ توانیویانه‌ ته‌واوى ناوچه‌ى ته‌ل ره‌فعه‌ت كۆنترۆڵ بكه‌ن، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ده‌وروبه‌رى حه‌له‌ب، له‌ باكوورى سووریا.

رۆژنامه‌ى ده‌یلى سه‌باحى توركیى، بڵاویكرده‌وه‌، هێزه‌كانى توركیا چوونه‌ته‌ ته‌ل ره‌قعه‌ت و ئاڵاى توركیاى تێدا هه‌ڵكراوه‌.

رۆژنامه‌كه‌ نووسیویه‌تى: كۆنترۆڵكردنى ناوچه‌كه‌ دواى ئه‌وه‌ دێت، كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا به‌ چڕى هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل(یه‌په‌گه‌) له‌ ناوچه‌كه‌دا.

له‌و باره‌یه‌وه‌، بروسك حه‌سه‌كه‌، گوته‌بێژى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل، رایگه‌یاند، هه‌واڵى داگیركردنى ته‌ل ره‌فعه‌ت، شه‌ڕى ده‌روونى سوپاى توركیایه‌ و درۆیه‌.

بروسك حەسەكە وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل " یە پە گە " لە ناوچەی عەفرین لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رەتیكردەوە هێزەكانی توركیا و میلیشیا چەكدارەیە هاوپەیمانەكانی ناوچەی تەل رەفعەت یان داگیر كردبێت و تەئكیدی كردەوە ئەو هەواڵە دوورە لەراستیەوە.


وتەبێژەكە تەئكیدی كردەوە كە یەكینەكانی پاراستنی گەل لەناوچەی شەهبا جێگیرین و لەو پەڕی ئامادە باشیدان بۆ رووبەروبونەوەی سوپای توركیا و میلیشیا هاوپەیمانەكانی كە دەیانەوێت ناوچەی تەل رفعەت داگیربكەن.

لای خۆشیانەوە چالاكوانانی مەدەنی لە روانگەی سوریا بۆمافەكانی مرۆڤ بڵاویانكردەوە داگیركردنی ناوچەی تەل رەفعەت لەلایەن سوپای توركیاوە هاوپەیمانەكانیەوە دوورن لەراستیەوە وتا ئێستاش ئەو ناوچانە لەژێر كۆنترۆڵی شەرڤاناندایە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.