Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 13:40

کچه‌ یاریزانێکى زێره‌ڤانى به‌شدارى پاڵه‌وانێتى تێنسى سه‌رزه‌وى ئاسیا ده‌کات

زه‌لال نوێنه‌رایه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى تێنیسى سه‌رزه‌وى عێراق ده‌كات له‌پاڵه‌وانێتى تێنسى سه‌رزه‌وى ئاسیا
کوردستان TV
100%

زه‌لال سه‌عید كچه‌ یاریزانى تێنیسى سه‌رزه‌وى یانه‌ى زێره‌ڤانى به‌هۆى تۆمارى باشى له‌ئه‌نجامدانى یارییه‌كانی له‌پاڵه‌وانێتیه‌كان له‌پله‌كانى پێشه‌وه‌ى ڕیزبه‌ندى دێت،  زه‌ڵاڵ وه‌ك پاڵه‌وان  كۆتایی به‌یاریه‌كانى هێناوه‌ له‌به‌شدارى له‌و پاڵه‌وانێتیانه‌ى  له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق كه‌تێیدا به‌شدارى كردووه‌ .
زه‌لال به‌هۆى ئاست به‌رزى و پاڵه‌وانى بوونى نوێنه‌رایه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى تێنسى سه‌رزه‌وى  عێراق ده‌كات ، له‌پاڵه‌وانێتى تێنسى سه‌رزه‌وى ئاسیا هاوشانى یاریزانانى وڵاتانى عه‌ره‌بى به‌شدارى كردووه‌ له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ بۆ ته‌مه‌ن 12 ساڵ .ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ به‌روارى 26 -3 -2018 ده‌ستپێكى یاریه‌كان بوو تا شه‌ش ڕۆژى دیكه‌ پاڵه‌وانێته‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت .

شوان عه‌زیز

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.