ڕۆژنامه‌ى سپۆرتى كه‌ته‌لۆنى هه‌واڵێك له‌سه‌ر به‌رگریكارى یانه‌ى بارسێلۆنا ئۆمتیتى بڵاو ده‌كاته‌وه ، كه‌تێیدا هاتووه كارگێرى بارسێلۆنا و یاریزانى ناوبراو له‌گفتو گۆدان ، به‌جۆرێك ئۆمتیتى داوا ده‌كات موچه‌كه‌ى بۆ زیاد بكرێت به‌و مه‌رجه ده‌مینێته‌وه له‌ڕیزه‌كانى یانه و په‌یوه‌ست ده‌بێ بهگرێبهستهكهى ، كارگێرى بارسێلۆنا به‌و مه‌رجه‌ى ناوبراو ڕ‌ازى نه‌بووه پێى ڕاگه‌یاندووه ، بمینێهوه له‌یانه به‌گرێبه‌ستى ئێستات به‌لام ئه‌و داوایه‌ت جێ به‌جێ ناكرێ له‌و كاته‌ى نازناو به‌ده‌ست دێنین ئاماده‌ین بڕهپارهیهكت پێبده‌ین ، وهبارسێلۆنا بهئۆمتیتى ڕاگه‌یاندووه مانه‌وه‌ت له‌یانه به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام له‌پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى دا ده‌بی و گرنگى زیاترت پێده‌درێ . ئه‌و ڕۆژنامه‌یه بڵاو كردوه‌ته‌وه ئۆمتیتى پێده‌چێت ڕ‌ازى نه‌بێ به‌رامبه‌ر بهكاردانهوهكانى بارسێلۆنا كه ئاماده‌نین موچه‌كه‌ى بۆ زیاد بكه‌ن و ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ى پێى دران دڵ ڕ‌ازى كه‌ر نه‌بوون بۆ ناوبراو ، سپۆرت ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌نى كورت ده‌بێ لهبارسێِلۆنا له‌ئه‌گه‌رى جێ به‌جێ نه‌كردنى داواكه‌ى ئه‌وا پێده‌چێت بڕوات له‌ریزه‌كانى بارسێلۆنا و به‌و داوایه‌ى ئێستاى یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى ڕ‌ازى ده‌بێت له‌دابین كردنى بڕه موچه و پاره‌یه‌كى باش بۆى له‌ئه‌گه‌رى چونى بۆ ڕیزه‌كانى یانه ، كه گواردیۆلا هه‌وڵى بۆى ده‌دات په‌لكێشى بكات بۆ سيتى
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.