Erbil 33°C سێشەممە 24 ئەیلوول 16:18

فه‌رمانده‌ی سوپای ئێران: نایه‌ڵین ته‌مه‌نی ئیسڕائیل بگاته‌ 25 ساڵی داهاتوو

هه‌روه‌ها ئێمه‌ ده‌توانین ئه‌مریكا له‌ ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بهێنینه‌ خواره‌وه‌
فه‌رمانده‌ی سوپای ئێران نایه‌ڵین ته‌مه‌نی ئیسڕائیل بگاته‌ 25 ساڵی داهاتوو
کوردستان TV
100%

فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای فه‌رمی ئێران جارێكی دیكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناو بردنی له‌ ئیسڕائیل دووباره‌ كرده‌وه‌ و وێڕای ئاماژه‌ به‌ لێدوانه‌كانی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئیسڕائیل 25 ساڵ داهاتوو نابینێت، چونكه‌ ئه‌وان نایه‌ڵن ته‌مه‌نی له‌وه‌ زیاتر درێژ ببێته‌وه‌.

عه‌بدوڕه‌حیم موسه‌وی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی وت: ئێمه‌ ده‌توانین ئه‌مریكا له‌ ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بهێنینه‌ خواره‌وه‌ و هه‌روه‌ها رێگه‌ ناده‌ین ته‌مه‌نی ئیسڕائیلیش له‌ 25 ساڵی دیكه‌ درێژتر ببێته‌وه‌.

فه‌رمانده‌ی سوپای ئێران كه‌ نزیكه‌ی حه‌وت مانگ به‌ر له‌ ئێستا له‌لایه‌ن عه‌لی خامه‌نه‌ئی رێبه‌ری ئێرانه‌وه‌ ئه‌م پۆسته‌ی دراوه‌ته‌ ده‌ست، مانگێك دوای وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ش وتبووی كه‌ ئه‌گه‌ر ئیسڕائیل هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكات، ئه‌وان ته‌لئه‌بیب له‌ناو ده‌به‌ن.

حكومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رده‌وام وڵاتی ئیسڕائیل وه‌ك گرێی شێرپه‌نجه‌ ناوده‌بات و رێبه‌ری ئێرانیش جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نی ئه‌م وڵاته‌ ناگاته‌ 25 ساڵی داهاتوو و ئه‌وان له‌ناوی ده‌به‌ن.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.