شائول مۆفاز سیاسه‌توان و ژه‌نه‌ڕاڵی پێشووی ئیسڕائیل وتی: ئه‌وكاته‌ی كه وه‌زیری به‌رگریی بووه، جۆن بۆڵتن هه‌وڵیداوه تا ئه‌و رازیی بكات هێرش بكاته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران.
شائول مۆفاز كه پێشتر پۆستی سه‌رۆكی ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای ئیسڕائیلیشی هه‌بووه، له حه‌فتایه‌مین ساڵیادی دامه‌زارنی ئیسڕائیلدا وتی: زۆر ده‌مێكه جۆن بۆڵتن ده‌ناسێت و ئه‌وكاته‌ی كه ناوبراو باڵیۆزی ئه‌مریكا له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بووه، هه‌وڵیده‌دا تا من رازیی بكات به‌وه‌ی به سوپای وڵاته‌كه‌م فه‌رمان بكه‌م هێرش بكاته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران.
جۆن بۆڵتن كه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكای وه‌رگرتووه، هیچ هه‌ڵوێستێكی بۆ ئه‌م لێدوانه‌ی شائول مۆفاز ده‌رنه‌بڕیوه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.