سوپای سعودیا رایگه‌یاندووه كه سیسته‌می به‌رگریی ئه‌وان حه‌وت موشه‌كی بالستیكی حوسییه‌كانی له ئاسمان ته‌قاندووه‌ته‌وه كه ئاراسته‌ی خاكی وڵاته‌كه‌یان كرابوو. هه‌روه‌ها ئاشكرایان كرد كه پارچه‌كانی یه‌كێك له موشه‌كه‌كان به‌هۆی كه‌وتنه زیانی گیانیان به چه‌ند هاوڵاتییه‌ك گه‌یاندووه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی جیهان هاوڵاتییه‌ك له شاری ریاز به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی پارچه‌كانی یه‌كێك له‌و موشه‌كانه‌ی له ئاسمان تهقێنراوهنهتهوه، گیانی له‌ده‌ستداوه و ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م زیانی گیانییه له پایته‌ختی سعودیا، هه‌رچه‌نده پێشتر له ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته زیانی گیانی هه‌بووه به هۆی هێرشه موشه‌كییه‌كانی حوسییه‌كان.
كه‌ناڵی راگه‌یاندنی فه‌رمیی سعودیا له‌سه‌ر زاری وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بی به رێبه‌رایه‌تیی سعودیه گواستییه‌وه كه پارچه‌كانی یه‌كێك له‌و موشه‌كانه‌ی خراوه‌نه‌ته خواره‌وه، به‌سه‌ر ماڵێكدا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و بووه‌ته هۆی كوژرانی هاوڵاتییه‌كی میسڕی و برینداربوونی دوو هاوڵاتیی سعودیی.
تا ئێستا حوسییه‌كان چه‌ندینجار موشه‌كیان ئاراسته‌ی خاكی سعودیا كردووه و ئه‌م وڵاته‌ش ده‌ڵێت كه حكومه‌تی ئێران موشه‌كیان پێده‌دات.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.