Erbil 8°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 10:07

هێزێکی سوپای عێراق له‌ شنگال جێگیر کران

هێزه‌كه‌ پێكدێت له‌ چه‌كی قورس و جۆره‌ها كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی
کوردستان TV
#7
100%

گوته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق، ده‌ڵێت ئه‌و هێزه‌ی سوپای عێراق له‌ شنگال و سنونێ جێگیركراون بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بۆشاییه‌كی ئه‌منی له‌ ناوچه‌كه‌ دروست نه‌بێت.

عه‌مید یه‌حیا ره‌سول ، گوته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ یه‌كه‌كانی فیرقه‌ی ١٥ی سه‌ربه‌ سوپای عێراق گه‌یشتنه‌ قه‌زای شنگال و ناحییه‌ی سنونێ بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ و رێگه‌ گرتن له‌ دروستبوونی بۆشایی ئه‌منی، جێگیربوونی ئه‌و هێزانه‌ له‌و ناوچانه‌ له‌ژێر فه‌رمانی حكوومه‌تی عێراق بووه‌.

گوتیشی: یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراق ئه‌مڕۆ له‌و ناوچانه‌ جێگیر كراون، كه‌ پێشتر بنكه‌ و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ بوون، جێگیربوونی ئه‌و هێزه‌ی سوپای عێراق دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ دێت له‌ شنگال و سنونێ ته‌واوی ناوچه‌كه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ هێزه‌كه‌ پێكدێت له‌ چه‌كی قورس و جۆره‌ها كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی كه‌ بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ پێویستن.

سه‌رچاوه‌: ئانادۆڵۆ

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.