Erbil 9°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 17:35

شانۆگه‌ری " بارانی ره‌نگه‌کان " له‌ دهۆک نمایشده‌کرێت

له‌ رۆژی جیهانی شانۆ نمایشده‌كرێت
کوردستان TV
100%


به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی شانۆ ، به‌شی شانۆ له‌ زانكۆی دهۆك به‌ هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شانۆی دهۆك ، له‌ سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك ، شانۆگه‌ری بارانی ره‌نگه‌كان نمایشده‌كات .

ده‌رهێنه‌ری ئه‌م شانۆگه‌رییه‌  " مه‌سعود عارف " ئاشكرایده‌كات ژماره‌یه‌ك له‌ قوتابیانی به‌شی دراما له‌ زانكۆی دهۆك به‌شداری له‌م شانۆگه‌رییه‌  ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ئێستادا هه‌موو كاره‌كان و ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واو بووه‌ و له‌ رۆژی جیهانی شانۆ له‌ رێكه‌وتی 27 ی ئه‌م مانگه‌ له‌ هۆڵی " محه‌مد عارف جزیری " دێته‌ پێشكه‌شكردن .

ناوبراو وتیشی ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ سێ بابه‌ت له‌ خۆ ده‌گریت ، به‌شی یه‌كه‌می بریتییه‌ له‌ گۆرانیگوتن ، به‌شی دووه‌میش باس له‌ نه‌هامه‌تییه‌كانی ژن و منداڵان ده‌كات له‌ دوای كۆتایی هاتنی شه‌ر، به‌شی سێیه‌می شانۆگه‌رییه‌كه‌ش باس له‌ چیرۆكه‌ جیهانییه‌كان ده‌كات .
 

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.