Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 09:47

ئێران لەسەر ئاهەنگی نەورۆز 30 کەس دەستگیر دەکات

له‌ سنە و مەریوان و سەڵماس و ئیلام و بۆكان و پاوە
کوردستان TV
#7
100%


لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە 30 هاووڵاتی كورد لەلایەن حكومەتی ئێرانەوە لەسەر هەوڵدانیان بۆ رێكخستنی مەراسیمی نەورۆز دەستگیر كراون.

بەگوێرەی ئامارێك كە لەناوەندی ئاماری (هەنگاو) بۆ مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی كوردستان، رایگەیاندووە" لە ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە 30 چالاكی مەدەنیی كورد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەكانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر كراون.

هەروەها ناوەندەكە ناسننامەی 30 كەسی ئاشكرا كردووە تیایدا هاتووە كە (10) كەس لە سنە دەستگیر كراون و لە مەریوانیش نۆكەس و لە سەڵماس سێ كەس و لە ئیلام دوو كەس و لە بۆكان و پاوەش هەر یەكی یەك كەس.

لەكۆتاییدا ناوەندی ئاماری (هەنگاو) بۆ مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی كوردستان، رایگەیاندووە رێژەی دەستگیر كراوەكان زیاتر لە 30 كەسە، بەڵام بە تەنها ئەو ناوانەیان دەستكەوتووە كە بڵاوی كردووەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.