وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، رایگه‌یاند، له به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێكى ده‌ره‌كى بۆ سه‌ر خاكى عێراق ده‌سته‌وه‌ستان نابین.
ئه‌م لێدوانه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، دواى ئه‌وه دێت، كه نزیكه‌ى كاتژمێرێك به‌ر له ئێستا، سه‌رۆك كۆمارى توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان فه‌رمانى ده‌ستپێكردنى هێرشى توركیاى بۆ سه‌ر شنگال راگه‌یاند.
توركیا ده‌ڵێت: چه‌كدارانى په‌كه‌كه له شنگالن و توركیا هاوشێوه‌ى عه‌فرین ده‌یه‌وێت، له ناوچه‌كه ده‌ریانپه‌ڕێنێت.
دوو رۆژ پێش ئێستا پارتى كرێكارانى كوردستان(په‌كه‌كه) كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له شنگال راگه‌یاند.
هێزه‌كانى په‌كه‌كه، دواى داگیركردنى شنگال له 3ى ئاب/ ئۆگستى 2014 له لایه‌ن داعشه‌وه روویان له‌و ناوچه‌یه كردبوو و بنكه و باره‌گاى سه‌ربازییان تێدا دامه‌زراندبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.