Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:31

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە 7 رۆژ به‌ کۆمپانیاکان ده‌دات فۆرم پربکه‌نه‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ڕاگەیەندراوێكى بلاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، داوا لە هەموو ئەو کۆمپانیایانە دەکات کە دەیانەوێت حاجیان بگوازنەوە بۆ وڵاتی سعودییە پێویستە لەماوەی 7 ڕۆژدا  سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن، بۆ پێشکەشکردنی فۆرمی داواکردن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لەڕاگەیەندراوێکدا ده‌لێت" ئەو کۆمپانیایانەی ئارەزوومەندن لە بەشدارى کردن لە پرۆسەى حەجى ئەمساڵى (٢٠١٨) بەمەبەستى گواستنەوە و سەرپەرشتیکردنى حاجیان، لە ماوەى  حەوت رۆژدا سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بکەن بۆئەوەی ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، داوا لەو کۆمپانیایانە کراوە لە رۆژى دووشەممە رێکەوتی 26ی ئازار تا رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 1ی نیسان، سەردانى بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرەى سنورى پارێزگاکانیان بکەن بۆ پێشکەشکردنى داواکانیان بەپێى فۆرمى ئامادەکراو.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەدوای ئەو ماوەیە بەهیچ شێوەیەک مافی بەشداریکردنی لە پرۆسەکەدا نابێت، هەروەها دەبێت کۆمانیاکانی گواستنەوەی حاجیان ئەم مەرجانەیان تیادا بێت:-

1. لە پرۆسەى ڕاپرسى، کە پارساڵ لە وڵاتى عەرەبستانى سعودى ئەنجامدرا بە پلەى سەرکەوتوو هەڵسەنگێندرابێت.

2. ئامادە بێت بەپێدانى بڕی دوو هەزار و 100 ریاڵ، لەکاتی دەرچوونی ناوی لە سیستەمى وەرگرتنى فیزا ، ئەگەر هەر گۆڕانکارییەک لەم بڕە سەریهەڵدا کارى پێدەکرێت.

3.گشت ڕێنماییەکانی تایبەت بە کۆمپانیاکە جێبەجێ بکات.

4.لەگەڵ پێشکەشکردنى داواکارییەکەى بۆ کارکردن، پێویستە پاکانەی باجی دەرامەت بهێنێت بەپێچەوانەوە مافی بەشداری لە پرۆسەکە نابێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.