Erbil 4°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 07:09

عه‌لى عه‌ونى: پێوسته‌ تورکیا ڕێز له‌دام و ده‌زگاو سه‌روه‌رییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بگرێت

نه‌ده‌بوو یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌و شێوه‌یه‌ رێ به‌ په‌كه‌كه‌ بدات
کوردستان TV
100%

دواى شه‌ش مانگ له‌داخرانى فرۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق وه‌ك سزایه‌ك به‌رامبه‌ر به‌هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌لایه‌ن خه‌ڵكى كوردستان كه‌بڕیارى زۆرینه‌ى كوردستانیان به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆى و جیابوونه‌وه‌بوو له‌عێڕاق  ،له‌دواى شه‌ش مانگ  له‌داخرانى فرۆكه‌خانه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى ، عێڕاق بڕیارى كردنه‌وه‌ى دا له‌ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌ نێوده‌له‌تیه‌كان .

وڵاتى توركیا له‌ بڕیارى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى بۆ فرۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى داوه‌ ته‌نیا گه‌شته‌كانى بۆ هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌ ، جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ بۆ سلێمانى بڕیارمان نه‌داوه‌ له‌ئه‌نجامدانى گه‌شته‌كانمان 

عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ماڵپه‌رى كوردستان تى ڤى ڕاگه‌یاند : بڕیارى توركیا په‌سه‌ند نیه‌ به‌لامانه‌وه‌ توركیا له‌و كاته‌وه‌ى ڕیفراندۆمان ئه‌نجامدا دژایه‌تى كوردستانى كرد ، به‌شداربوو له‌سزاكان كه‌به‌سه‌ر هه‌رێم داهێندران ، به‌هه‌ر بیانویه‌ك بێت توركیا له‌سه‌ر بڕیارى ئه‌نجامنه‌دانى گه‌شته‌كانى بۆ  فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى كه‌داویه‌تى پێویسته‌ ڕێز له‌خه‌ڵكى كوردستان بگرێت ، هۆكارو بیانومان نه‌داتێ به‌هه‌ر خاڵێك بێت ، ڕێز له‌دام و ده‌زگاو سه‌روه‌رییه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان بگرێت گه‌لێك ماندووه‌ پێویست به‌وه‌ ناكات سزاى زیاترى بدرێت .

عه‌لى عه‌ونى ڕاشیگه‌یاند : نه‌ده‌بوو یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌و شێوه‌یه‌ رێگه‌ به‌ په‌كه‌كه‌ بدات  له‌سنوره‌كه،‌ ئه‌و هێزانه‌ ده‌ست به‌چاڵاكى و جموجۆڵ بكه‌ن ، وه‌ مانۆڕى سه‌ربازییان هه‌بێت و كاروكرداری جۆراو جۆریان هه‌بێت ، كه‌دواجار له‌به‌رژه‌وه‌ندى كوردستان دانیه‌ كاره‌كانیان ، هه‌رێم باجه‌كه‌ى ده‌دات وه‌ك ده‌بیندرێت

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.