Erbil 4°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 06:57

حکومه‌تى هه‌رێم پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی حکومەتى فەرەنسا دەکات

حكومه‌تى هه‌رێم: سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ ده‌كه‌ین
کوردستان TV
100%

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی حکومەت و گەلی فەرەنسا دەکات و هێرشه‌ چەکدارییەکەی شاری تریبێ ئیدانه‌ ده‌كات، کە بەهۆیەوە چوار کەس کوژران.

لە پەیامەکەدا، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دەڵێت "سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌ ده‌كه‌ین كه‌ دواى نواندنى قاره‌مانیه‌تییه‌ك بۆ رزگاركردنى بارمته‌یه‌كى سڤیل، له‌ ئه‌نجامى كاره‌ تیرۆرستییه‌كه‌ى باشوورى فه‌رەنسادا، دوێنێ به‌هۆى سه‌ختیى برینه‌كانییه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستدا".

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راشیگەیاندووە "هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى سێ قوربانییه‌كانى دیكه‌ و گه‌ل و حكومه‌تى فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ین. هاوده‌ردى و هاوخه‌میمان له‌گه‌ڵیان ده‌رده‌بڕین و به‌ تووندى ئه‌و كاره‌ تیرۆرستییه‌ ترسنۆكه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌ین".

تێزانین له رۆژی هەینی 23-3-2018 هێرشکارێک کە بە لایەنگری خۆی بۆ داعش راگەیاند، بە چەکەوە هێرشیکردە سەر فرۆشگەیەک و ژمارەیەکی زۆر لە کڕیارانی نێو فرۆشگەکەی بە بارمتە گرت، دواتر سێ کەسی کوشت. یەکێک لەو پۆلیسانەی لە رووداوەکەدا بریندارببوو، رۆژی شەممە گیانی لەدەستدا. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.