فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند گوند و ناوچەیەکی نێروە و رێکانیان لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردوومانکرد و بەهۆیەوە هاووڵاتییهكی شارۆچکەی شیلادزێ برینداربوو.
پهیامنێری كوردستان تیڤی له دەڤەری نێروەو رێكانی سەر بە شارەدیێ شێلادزێ راگەیاند، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند گەنجێكی كومەڵگەی سیریێ و شارەدیێ شێلادزێیان كردووەتە ئامانج و بەوهویەشەوە یەكێك لەو گەنجانە بە سەختی بریندار بووە.
ههروهها رایگهیاند: ئەو گەنجەی كە بریندار بووە ناوی نیهاد محەمەدە و تەمەنی 35 ساڵە و خەڵكی كومەڵگەی سیریێ سەر بە شارەدیێ شێلادزێیە، لە گوندی هێڵی سەر بە دەڤەری نێروەورێكان بریندار بووە و بە مەبەستی كۆكردنەوەی خواردنە شاخاوییەكانی وەرزی بەهار چوونەتە چیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.